دان و ستان...

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

دانوستاند پڕۆسەیەكە بۆ چارەسەركردنی گرفت وكێشەگەلێك لەنێوان دوو وڵات، هەرێم، پارتی سیاسی و ..... هتد.

لە پرۆسەكەدا وەك لەناوەكەی خۆیەوە هاتوە لەپێناو گەیشتن بەچارەسەر دەبێت دەستبەردارو سازش لەهەندێ داواو خواستی خۆت بكەیت كەبەمە دەوترێت دان لەنێو پڕۆسەكەدا، ئەمەش لەپێناو بەدەستهێنانی هەندێ دەستكەوت وئامانج كەبەمەش دوترێت ستاندن.

بەبڕوای من گەر بەرپرسان وسەركردایەتی سیاسی كورد بەیەك تیم ویەكگرتویی نەچنە پرۆسەی دانوستاند لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵدا، ئەوا نەك ناتوانرێت هیچ لەناوەند بسەنرێت بەڵكو بە پێچەوانەوە بەردەوام دەبێت لە پێدانی زیاتر لەپڕۆسەی دانوستاند.

بۆیە پرۆسەكە جگە لەوەی پێویستی بەیەكڕیزی و یەكگروویی نێو ماڵی كوردو ڕوڵبینینی دامەزراوە دەستورییەكانی هەرێم هەیە، پێویستیشە جگەلەو دەم وچاوە سواووچەند بارەبوەوانە كەپێشر دانوستانیان كردوە خەڵكانی نوێ ودەرەوەی پارتەكان و پسپۆڕی بوارەكانی دەستوری و دارایی و كارگێڕی و.......هتد  بەشدارییان پێبكرێت.

چونكە لەساڵانی ڕابردوودا هۆكارێكی گەورەی سەرنەكەوتنی ئەو وەفدی دانوستانانەی كەهیچیان بۆ نەسەندوین لەپڕۆسەكەدا بەڵكو بەپێچەوانەوە هەر لێیان سەنراوە هۆكارەكەی ئەوەبوە كەكەسانی شارەزاو پسپۆڕ لەنێو پڕۆسەكەدا نەبوون یان زۆر كەم بوە ئەمەجگە لەوەی لەلایەن دوو پارتی دەسەڵاتدارەوە بەبێ خواستی خۆمان و كۆدەنگی گشتی وەفدو لیژنەی دانوستانكارییان پێكهێناوەكە هێندەی لەخەمی دەستكەوتی حیزبی وكەسیدابوون، نیو هێندە لەخەمی گشتی خاك وخەڵكی كوردستاندا نەبوون.

وە ئەم پارتە سیاسیانە ماوەی (۱۲) ساڵیشە كە دەنگدراوە بەدەستوری عێراق ولەكاتی خۆیشیدا لەپارتە عەرەبیە عێراقیەكان زیاترخەڵكیان هاندەدا بۆ دەنگدان پێی، كەچی هێندەی وێڵی بەدەسهێنانی سێ ( پ ) كەدابوون كە بریتین لە پۆست و پایەو پارە، چارەكە هێندی ئەوە بەدوای جێبەجێكردن و جێگیركردنی مافە دەستورییەكانی كەلەنێو دەستوری عێراقدا هاتوە بونایە ئێستا نەدەكەوتینە ئەو هەلەكە سەمایەوە كە نازانرێت بەرەو چ ئاقارێكمان دەبات و چ ئایندەیەك چاوەڕێمان دەكات.

بەهیوای بەدەستهێنانی مافە دەستوری ویاساییەكانی وخەڵك و خاكی كوردستان و كۆدەنگی لەپێناو بەدیهێنانیاندا.


PM:01:31:08/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 26 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌