مافیاكان كۆچ ده‌كه‌ن

به‌ختیار سه‌عید

به‌ پی‌ هه‌والێكی‌ زۆر نهینی‌ ،كۆچی‌ مافیاكانی‌ كوردستان بۆ دوورگه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی‌ له‌ زیاد بووندایه‌
له‌ كوره‌ به‌رپرسێكی‌ یه‌كیتی‌ یه‌وه‌، ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئیستا له‌ دوبه‌ی‌ به‌ریگه‌ی‌ ره‌سمی‌ فرۆشتنی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ دوورگه‌ی‌(دۆمینیكا) له‌لایه‌ن به‌رپرسان و بنه‌ماله‌و كه‌سوكارو سه‌رمایه‌داران و دزه‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان بۆ ئه‌و دوورگه‌یه‌ له‌ زیاد بووندایه‌
تا ئیستا نزیكه‌ی‌ 1200 كه‌س له‌و تویژانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ كه‌ ناوم هیناوون، ره‌گه‌زننامه‌ی‌ دوورگه‌ی‌ دۆمینیكا كریوه‌و، نرخی‌ هه‌ر ره‌گه‌زننامه‌یه‌ك به‌ 370 هه‌زار دۆلاره‌و، ده‌توانیت بۆ 180 ولات گه‌شت بكه‌ی‌ به‌ ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیاشه‌وه‌..

به‌ پی‌ زانیاریه‌كان دوای‌ 3 سال ده‌توانیت به‌شیكی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگریته‌وه‌ له‌و ولاته‌
باسی‌ به‌رپرسیكی‌ هه‌ولیر ده‌كه‌ن كه‌ سوودی‌ زۆری‌ له‌ داهاتی‌ نه‌وت وه‌رگرتووه‌، تائیستا 12 ره‌گه‌زننامه‌ی‌ بۆ خۆی‌ و ژن و كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كریوه‌...

به‌خوایی‌ گه‌وره‌ گه‌ر ئومیدم به‌ عه‌بادی‌ هه‌بوایه‌، هه‌زار نه‌فره‌تم له‌ حكومرانی‌ كوردی‌ ده‌كرد و، لۆگ و ینه ی‌ عه‌بادیم له‌ به‌رده‌م ماله‌كه‌ی‌ خۆم هه‌لده‌واسی‌..ئاخر چ خوایه‌ك قبۆل ده‌كا، نزیكه‌ی‌ 27 ساله‌ ئه‌م میلله‌ته‌تان خستۆته‌ سه‌ر ساجی‌ عه‌لی‌ و، ریسواتان كردووه‌و، ئیستا كوردستان به‌ سووتماكی‌ بۆ ره‌شو رووته‌كه‌ی‌ جیده‌هیلن
ده‌ك عه‌مری‌ گه‌وره‌و بچوكتان نه‌مینیت بۆ خۆتان حكومرانیتان
تا توانیتان كوردستانتان دۆشی‌ و،ئیستاش چ سامانانه‌ له‌ بانكه‌ ئه‌وروپی‌ و و توركی وئیرانیه‌كان داناوه‌و، هه‌ر رۆژه‌و فیلیمیكمان پیشكه‌ش ده‌كه‌ن و، گه‌ماڵ باوكیك ده‌كه‌نه‌ خودان سیناریۆكانتان
ده‌ك عه‌مرتان نه‌مینیت

PM:11:00:08/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 421 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌