کەرکوک لەنێوان دوو بژاردەیە ...!

سەپان ئەنوەر محمد

پێداگری و سووربوونی سەركردایەتی كورد لە سەر کوردستانێتی کەرکوک، پەیمان نوێکردنەوە و جەختکردنەوەیە لەسەر بەڵگە مێژوویەکانی هەڤاڵ (مام جلال)ە لە کاتی مورافعە گەورەکەی لە ۹/۲/۲٠۱٥  لەبەردەم مەجلیسی حوکم، هەروها بەردەوامی یە لەسەر رێبازو دروشمی مامی گەورە، كه یەکێکە لەو خاڵە گرنگانەی لە ئەدەبیاتی یەکێتیی و سکرتێری گشتی یە، کە کەرکوک (قودسی کوردستانە)، وەڵامێکیشە بۆ بەغداو دوژمنان کە ، هیچ کەسێک مافی ئەوەی نیە جگە لە خودی کورد چارەنووسی خاک و خەڵکی کەرکوک دیاریبکات.

مێژوو سەلماندوێتی کە کەرکوک شارێکی کوردیە، بەڵام بەهۆی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق بەردەوام هەوڵیانداوە جوگرافیاو دیموگرافی ئەو شارە بشێوێنن لە رێگەی راگواستن و تەعریبکردنی شارەکە، بەڵام لەساییەی خۆراگری و قارەمانێتی شارەکەو پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکان کە بوونەتە قەڵغان بۆ هەموو پێکهاتەکانی ئەو شارە، کەرکوک بەئارامی لەباوەشی کوردستان دەمێنێتەوە.

کورد بەپێی ئەو تەجرەبە کەمەی کە پیادەی کردوە لە بەرێوەبردنی شارەکەدا، بۆ هەموو پێکهاتەکانی شاری کەرکوکی سەلماندووە کە جگە لە حکومڕانی کورد لەم شارە چ لە رابردودا و لە داهاتوش دا پێکهاتەکان وەک ئێستا پارێزراو نەبوون پارێزاو نابن، بەتایبەت تروکمانەکان، خوا نەکردە ئەم شارە بکەوێتە دەست عەرەبەکان، یەکەم پێکهاتە دوای کورد کە زوڵم و ستەمیان لێبکرێت تروکمانەکان دەبن ، لەرابردودا ئەوەندەی ئەو پێکهاتەیە بەدەست بەعسیەکان چەوسێندراونەتەوە، لەدوای ئازادکردنی کەرکوک لە عیراقی نوێدا سەدان جار لە ژێر بەرێوەبردنی کورد بەئازادی ژیاون، ئەوە تەنها کورد بوو لەمەجلیسی حوکم، دوای روخانی بەعس داکۆکی لە مافی خۆیی و تورکمانەکانی دەکرد و داوای دەکرد کورد و تروکمانەکان بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و عەرەبە هاوردەکانیش لەسەدەمی بەعس  بگەڕێننەوە زێدی خۆیان و دواتر راپرسی بکرێت لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان لە نێوان پێکهاتەکان بۆ دیاریکردنی چارەنوسی کەرکوک.  

بەدرێژایی مێژوو ، کەرکوک بەردەوام ئەو خاڵە بووە کە کورد هەمیشە جەختی لەسەر دەکردەوە لە دانووستانەکانی نێوان شۆرشەکانی کورد حکومەتی ناوەند،  بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوام کەرکوکیان کردۆتە خاڵی ناکۆکی و تێگدانی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ کورد بەبیانوی ئەوەی کەرکوک شارێکی عەرەبی و فرە پێکهاتەیە ، بگرە سەدان ساڵە نەوتی کەرکوک دەبەن و هەر بەم پاساوە دەیانەوێت چەند ساڵی تر نەوتەکەی بە تاڵان بەرن و بیدەن  بە چەک  و تەقەمەنی و بەسەر کوردی بێ دیفاع تاقی بکەنەوە ،  بۆیە نیشتمانی کورد پێکهاتەوە لە یەک جەستەو یەک دڵ ، کەرکوکیش دڵی کوردستانە و ناکرێ کورد بەبێ دڵ بژی ، ئەبێ وەک بەعسیەکان خەونی داگیرکردنەوەی کەرکوک لە خەیاڵدانیان لەباربچێت و لەگەڵ خۆیان بیبەنە ناو گۆڕەوە ، بۆیە کەرکوک لە نێوان دوو بژاردەیە ،  یان دەبێت کوردستانی بێت یان دەبێت پایتەختی ملیون شەهید بێت تا بەکوردستانی بمێنێنتەوە.

PM:03:46:11/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌