لیستی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی‌و وەفدەكە

دابان عمر

دەربارەی ناردنی لیستی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دوو ئەگەر هەیە:

یەكەم: حەیدەر عەبادی‌و سیاسەت‌و ستراتیژی كاركردنی پشت حەیدەر عەباردی تەنها یاری بەكات دەكات‌و دەیەوێت ڕێككەوتن‌و ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بكەوێتە دوای هەڵبژاردنەكان، چونكە گەر لەئێستاد ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا بكات‌و موچە بنێرێت ئەوا ڕێژەی دەنگەكانی كەمدەبێتەوەو لەبەرامبەردا ڕێژەی دەنگەكانی ڕكابەرەكەی كە مالیكییە بەرزبێتەوە، بەتایبەت كە لەدوای رووداوەكانی شانزەی ئۆكتۆبەر چانسی دەرچوونەوەی عەبادی‌و بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگەكانی لەزیادبووندایە لە شەقامی عێراقیدا بەڵام بە ناردنی مووچەو ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان پێش هەڵبژاردن ئەم معادەلەیە گەر پێچەوانە نەبێتەوە ئەوا ئەو چانسەو ڕێژەی دەنگەكانی بەرەو كەمبوونەوە دەچن، لەبەرئەوە گەر حەیدەر عەبادی‌و سیاسەت‌و ستراتیژی كاركردنی پشت حەیدەر عەبادی گەر ویستیشیان هەبێت بۆ دانوستان ئەوادەیانەوێت بكەوێتە دوای هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

دووەم: ئەگەری دووەم ئەوەیە كە حەیدەر عەبادی‌و سیاسەت‌و ستراتیژی پشت كاركردنی حەیدەر عەبادی دەیەوێت موچە بنێڕێت چونكە داواكردنی لیسی وەزارەت بەجیاو لە دەرەوەی دانیشتن لە گەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و جێگرەكەی خۆی لە خۆیدا ڕەتكردنەوەی شەرعییەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، لەجیاتی مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و سەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەی مامەڵە لەگەڵ وەزارەت‌و وەزیرەكانیان دەكات لە دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ڕۆێستنی وەفدی كوردی بۆ بەغدادو دانوستان لەگەڵ حكومەتی عێراقی‌و پرسی مووچەو بژێوی خەڵكی كوردستان، كە وەفدەكە پێكهاتووە لە لایەنەكانی بزوتنەوەی گۆران‌و كۆمەڵی ئسلامی‌و هاوپەیمانی بۆ دیموكراتی‌و دادپەروەری، بەبێ هەریەك لە دوو پارتی دەسەڵاتدار لە یەكێتی‌و پارتی كە جومگە سەرەكییەكانی حوكمرانی هەرێمی كوردستانیان بەدەستەو هەریەك لەسەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەی لە ئەو دوو پارتەن دەكرێت خوێندنەوەی ئەوەی بۆبكرێت كە حەیدەر عەبادی‌و سیاسەت‌و ستراتیژی پشت كاركردنی بیەوێت هەردوو پارتی چەند ساڵەی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستان كە یەكێتی‌و پارتین ئاوت بكات‌و پێیان بڵێت لۆست تایم‌و كە ئەم ئاوتكردنە بەتایبەت بۆ پارتی بێت‌و بیەوێت بە بەدیلی هەردوو پارتی ناوبراو بگات چونكە پێویستی بەدەنگی شەقامی كوردیش دەبێت بۆ مانەوەی دەسەڵاتی‌و دووبارە دەرچوونەوەی بە سەرۆك وەزیرانی عێراق.


PM:12:12:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌