یەكگرتوو و دوو ڕەخنە

دابان عمر

یەكگرتوو حزبێكی جوانە لەڕووی كادرەوە، كادرەكانیان كەسانێكن
خاوەنی هزرن بەڵام لەئاستی گشتی حزبەكەیاندا، دەمەوێت سەرنج لە دوو لایەنی یەكگرتوو بدەم.

یەكەم: لە ڕووی بوێری سیاسی یەوە:
لەئاستی سەركردایەتی لاوازو ناسیاسین و بوێرنین
كە یەكێك لە بنەماكانی سیاسەت (بوێری)ە، سەركردەكانیان جورئەتی بڕیاری سیاسی یان نییە،ئەوڕیسەی یەكگرتوو دەیڕێسێت لەدواجاردا لە ئاستی سەركردایەتی سەركردەكانیان دەیكەنەوە بەخوری.

دووەم: هۆگری یان بۆ دەرەوە:

لایەنێكیتری یەكگرتوو كە جێگای رەخنە لێگرتنە
هۆرگری یانە بۆ ئیخوانی میصری و دادو گەشەپێدانی توركیا،
ئێمە كە (قەندیل) مان هەبێت، سۆزمان بۆ (ڕابیعەی عەدەوی) لەپای چی!
سۆزمان بۆ (قەندیل) پێش سۆزمانە بۆ (ڕابیعەی عەدەوی) گەر زیدانیكراوێكی وەك (ئۆجەلان )مان هەبێت، سۆزمان بۆ زیندانیكردنی (مورسی) لەپای چی! سۆزمان بۆ ( ئۆجەلان ) پێش سۆزمانە بۆ (مورسی) گەر سەركردەیەكی وەك (صالح موسلیم) مان هەبێت، سۆزمان بۆ (ئەردۆغان) لەپای چی!

(مەلا عبد الكریم ی مودەڕیس) ئاشناترە لە (لە كەسایەتییەكانی ئیخوان)
هەروەك (ئەخۆل)ی شاعیر دەڵێت: (شمشاڵەكەی قالە مەڕە، زیاتر لە مۆسیقاكەی بتهۆڤن بەڕۆحم ئاشنایە)، (نالی و مەحوی) نزیكترن لە (احمد شەوقی).

دەربارەی خاڵی یەكەم
لەكاتی سەروبەندی مەسەلەی سەرۆكایاتی هەریمدا، بۆ یەكەم جاربووخەریك بوو دەستاو دەستی دەسەڵات بەشێوەیەكی یاسایی ڕووبدات لەهەرێمی كوردستان، یەكەمجاربوو لەجیاتی ئەوەی كۆمەڵگاو زۆرینەی خەڵك بكەوەنە شەڕەوە ململانێكان لەپەڕلەماندا دەكراو پەڕلەمان دەیكرد.

بەڵام بەشێك لەیەكگرتووەكان بەشداری بەدەستهێنانی ئەم هیوا و ئومێدە نەبوون، لەهەمووی كارەساتتر ئەوەیە ئەوكادرانەی یەكگرتوو
پێیان دەڵێم خاوەنی هزربوون شەرعیەت بەم كارەی حزبەكەیان بدەن،
لەجیات ئەوەی سزای سیاسی حزبەكەیان بدەن.


PM:03:00:05/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌