موشەكەكانی ئێران ڕوویان لەكوێیە؟

وریا حسێن

پێگەیەكی سەرباز ڕوسی شیكردنەوەیەكی وردی لەبارەی مەوداو ئاڕاستەی موشەكە كیشوەر بڕەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوكردووەتەوە بەتایبەت (خوڕەمشەهر و عیماد) كە زیاتر لە 2 هەزار كیلۆمەتر دەبڕن.

هاوپەیوەست بەو دۆخەوە ئێستا هەر ڕووداوێك ڕوودەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت قارەی ئەفریقاش یان ئیران دەستی ڕاستەوخۆ و بێ‌ پێچ و پەنای تێدایە یان گروپە گەشەپێدراوەكانی ئەو وڵاتە كاری لەسەر دەكەن، كە گرنگترنیان (عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن)نن، كە ئەمانە جێنفوزی (ئەمریكا و هاوپەیمانان و وڵاتانی كەنداون).

بەبڕاوی چاودێران:
(تەبخە جیهانیەكە ئیستا شێوەگیریەكەی بەئاراستەی ئەوەیە سەری ڕمەكە ڕووبكرێتە ئێران یان وا پیشان دەدات كە ئێران مەترسیەكەیە), بەڵام تائیستا كۆدەنگی زاڵ لەسەر ئەمە دروستنەبوو چونكە دوای ڕێكەوتنەكە ئەتۆمیەكە جیهان وەكو یەك مامەڵە لەگەڵ ئێران ناكات, چونكە ئەوروپیەكان زۆر بەڕوونی نایانەوێت دژی ئێران بن وەكو جاران تەنانەت فەڕەنسا و باقی وڵاتانی دیكەش بەهرەدارن لەنەوت و ئابوری ئێران, بەڵام ئەمریكا پێچەوانەی ئەوان نیگەرانە لە پەلهاویشتنی ئێران.

شیكردنەوەكە بەو جۆرەیە:
#ئەم هەنگاوانەی ئێران واتای دابەشكردنەوەی نفوز و فراوانخوازییە لەڕۆژهەڵات و ئەفریقا لەسەر حسابی دژەكانی, ئەگەر ئەم دۆخە بۆ ئێران بچێتە پێشەوە ئێران دەبێتە ئیمپراتۆریەتێكی زاڵ و هیلالی شیعی تەواو دەبێت , بەپێچەوانەشەوە ڕەنگە ئەمە تەنها سەركێشیەك بێت و ئێران نغرۆی كێژاوێكی گەورەبكات وەكو ڕژێمی عێراق ئەوەش لەچەند ساڵی ئایندەدا ئاسۆكەكانی دەردەكەوێت.

PM:08:33:04/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 415 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌