دوو پرۆژەكەی كاك نەوشیروان بۆ كاك مەسعود

مەجید ساڵح

كاك نەوشیروان باوەڕی وابوو دەوڵەت بە دوو شت پایەدار دەبێ، سوپایەكی بەهێز بۆ بەرگری لە هەڕەشەی دەرەكی، لە گەڵ حكومەتێك كە یاسا تێدا سەروەر و باڵا دەست بێ.. لەو كاتەدا كە كاك نەوشیروان سەردانی كاك مەسعودی دەكرد، دوو پرۆژەی بە نووسین پێداوە:
پلانی یەكەم: دروستكردنی سوپایەكی نیشتمانی بە كەڵك وەرگرتن لە ئەزموونی پەنجا دەوڵەت كاك نەوشیروان پرۆژەی یاسایەكی تەجنیدی ئیجباری ئامادەكردوە و بۆ ئەوەی هەركەسێك تەمەنی گەیشتە ١٨ ساڵان، یان دوای تەواوكردنی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بچێتە ریزی سوپای كوردستانەوە.

ئەوەی سەربازی تەواو كرد كۆمەڵێك ئیمتیازاتی هەبێ، لەدامەزراندن و كەڵك وەرگرتن لە ئۆڤەرەكانی حكومەت. بۆ رێزگرتن لە خەبات و تیكۆشانی پێشمەرگەكانی هێزەكانی حەفتا و هەشتا وەك خۆیان بمێنێن، بەڵام كەس وەرنەگرن و ئەوان بۆیان هەبێ بچنە ریزی سوپای نیزامی كوردستانەوە.. كەڵك وەرگرتن لە جەنگی داعش بۆ پڕچەك كردن و راهێنانیان.. بەڵام بەداخەوە ئەم پێشنیازە، لە لایەن كاك مەسعودەوە رەتكرایەوە.

دووەم: دروستكردنی كۆمەڵگای نیشتەجێ بوون لە ناوچە دابراوەكانی كوردستان:

كاك نەوشیروان پرۆژەیەكی ئامادەكراوی خستووەتە بەردەستی كاك مەسعود بۆ دروستكردنی چەندین كۆمەڵگەی نیشتەجێ بوون لە ناوچە دابراوەكان، بۆ گەڕانەوەی خەڵكانی ئەو ناوچانە بۆ شوینەكانی خۆیان، ئەوانەی دامەزراون لە حكومەت بگوازرێنەوە و ئەوەشی دانەمزراوە لە هێزە ئەمنییەكاندا دامەزرێن و بۆ بەرگری كردن لەو ناوچانە. بۆ پڕكردنەوەی ناوچەكانیش كارئاسانی بكەین بۆ كوردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا كە ئاوارەن لێرە لەو ناوچانە نیشتەجێ ببن. بەداخەوە ئەو پرۆژەیەش جێبەجێ نەكرا..

گەر ئەو دوو پرۆژەیە جێبەجێ بكرانایە، لە هەڵوێستێكی دیكەدا دەبووین و نەبەغدا و نە هیچ وڵاتێكی دیكە ئاوا هەڕەشەو گوڕەشەیان نەدەكرد..


AM:10:39:12/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌