چیرۆكی فرێدانە خوارەوەی ئەم منداڵە توشی شۆكت دەكات

AM:11:54:22/06/2017
كورد میدیا:
دادگایەكی جەزائیر سزای دوو ساڵ زیندانی كردنی پیاوێكی دەركرد، كە بەنیازبووە منداڵەكەی لەباڵەخانەیەكەی 15 نهۆمیەوە فرێبداتە خوارەوە.

خالید ڕەنجەدەر، نوسەری تاراوگە نشین لە هەژماری تایبەتی خۆی چیرۆكی هەواڵی فرێندانە خوارەوەی منداڵێكی بڵاو كردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، پیاوێك بۆ بەدەستهێنانی 1000 لایك ویستویەتی منداڵەكەی لە پەنجەرەی نهۆمی 15ی باڵەخانەیەكەوە فڕێبداتە خوارەوە.

خالید ڕەنجەدەر لەژێر ناونیشتانی(بۆ 1000 لایك هەڕەشەی فڕێدانە خوارەوەی منداڵەكەی دەكات) نوسیویەتی"ڕۆژی 19/6/2007 دادگایەكی جەزایر، زیندانی دوو ساڵی بۆ كەسێك دەركرد كە منداڵەكەی خۆی لە پەنجەرەی قاتی 15 شۆڕ كردووەتەوە بۆ خوارەوە".

ڕەنجەدەر ئاماژە بەوە دەكات، ئەو كابرایە وێنەكەی لەسەر پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاوكردووەتەوە و نوسیوویەتی ئەگەر 1000 لایكم لەسەر ئەم وێنەیە بۆ نەكەن، مندڵەكەم لەم پەنجەرەیەوە فڕێ دەدەمەوە خوارەوە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە، لە ماوەیەكی زۆر كورتدا پۆلیس توانیویەتی دەستگیری بكات و دادگاش زیندانیكردنی دوو ساڵی بۆ بڕێوەتەوە.

نوسیویشیەتی"خەڵكانێك هەن بەڕاستی تووشی نەخۆشی دەروونی بوون و، هەموو كارێكی شێتانە دەكەن بۆ ئەوەی ژمارەیەك لایكیان بۆ بكرێت یان كۆمێنتیان بۆ بنووسرێت!!".

ئەو نوسەرە، هەواڵەكەی لە پێگەی (كشك)ی عەرەبی و ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی وەرگرتووە.


زۆرترین خوێنراو‌