ئامادەكردنی كێكی كارامل

AM:11:52:22/06/2017
كورد میدیا:
خانمان دەتوانن بەئاسانترین شێوە كێكی كارامل ئامادەبكەن.

پێداویستیەكان: 

3هێلكە

یەك كوپ شیری وشك

یەك كەوچك ڤانێلا

یەك كوپ ئاو

شەكر سێ بەش لە چوار بەشی كوپ

 
هەموو پێداویستیەكان تێكەڵ دەكەین 

پێداویستییەكانی كێك:

دوو هێلكە

نیو كوپ شەكر

یەك كوپ زەیت

دو كوپ ئارد

یەك كەوچك پكین پاودەر

یەك كوپ شیری گیراوە

دوو كەوچك كاكاو

چۆنیەتی ئامادەكردنی:

هێلكەو شیرەكە تێكەڵ دەكەین و، دوایی پێداویستییەكان پێكەوە تێكەڵ دەكەین و جوان تێكی تەدەین.

قالبی كێكوكو دەخەینە سەر تەباخ  و یەك كوپ شەكری تێدا بلاودەكەینەوە هەتا وەك كاراملی لێدێت و رەنگی قاەوەیی دەبێت، دواتر گیراوەی یەكەم دەكەین بەسەر شەكرە تواوەكەدا، پاشان گیراوەی كێكەكەی تێدەكەین.

فرنەكە بەدەرەجەی 180 و تەنها خوارەوەی دادەگیرسێنین و، سینی فرنەكە پڕ لەئاو دەكەین و قالبی كێكەكە لەناوەراستی سینیەكە دادەنێین بۆ ماوەی كاتژمێرێك، لەكۆتاییدا دوای برژاندنەكەی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر دەخرێتە ناو بەفرگر.


زۆرترین خوێنراو‌