چۆنیەتی ئامادەکردنی ماسی سەلەمون

PM:02:30:18/06/2017
كورد میدیا:
چۆنیەتی ئامادەکردنی ماسی سەلەمون بە تەماتە و چەند جۆرێکی سەوزەوە، بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوو دەکەن سەلەمون بە شێوازێکی تایبەت ئامادە بکەن.

* ١ کەوچکی گەورە مەعدەنوسی وردکراو

* ١ کەوچکی گەورە ڕێحانە

* ١ کەوچکی گەورە نەعنا

* ١ سیری وردکراو

* خوێ و بیبەر بە پێی ئارەزوو

* ١ کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ

* ١ پارچە سەلەمون

* ١ کەوچی گەورە زەیتی زەیتون

* زەعتەر

* ١\٣ کوپ تەماتە

* بیبەری توون

مەعدەنوس، ڕێحانە، نەعنا، سیر، خوێ و بیبەر و ئاوی لیمۆ بکەرە ناو دەفرێکەوە و تێکەڵی بکە.

ئینجا ماسییەکەی تێکەڵ بکە و لەسەر سینییەك دایبنێ، دواتر زەیتی زەیتون و زەعتەر و تەماتە لەسەری دابنێ و بیبەری تون بکە بەسەریدا.

بیکە فڕنەوە و بە پلەی گەرمی ٢٢٠ پلەی سەدی بۆ ماوەی ١٣ خولەك بیبرژێنە، و پێشکەشی بکە.