چۆنێتی ئامادەکردنی کولیچە

PM:02:04:16/06/2017
كورد میدیا:
ئامادەکردنی کولیچە کاتێکی زۆری دەوێت بەڵام تام و چێژێکی تایبەتی هەیەو زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات.

كەرەستە پێویستەكان بۆ هەویرەكەی :

1-چوار كوپ ئارد
2-كوپێك ڕۆن
3-كەوچكێكی قاوە خومرە
4-یەك كەوچكی چێشت شەكر
5-یەك هێلكە
6-دوو ڤانێلا

هەموو ئەم پێكهاتانە جوان تێكەڵاوو بكە بەڵام پێویستە ڕۆنەكە گەرم بكەیت بۆ شێلانی هەویرەكە و دەتوانیت ئاو بۆ شێلانی هەویرەكە بەكاربهێنیت .

بۆ ناوەكەی دەتوانیت تەنها خورما بەكاربهێنیت یان گوێز و شەكر و حێل جوان بكوتی و تێكەڵاوی یەكی بكەیت و بیكەیتە هەویری كولیچەكەوە.

دوای ئەوەی كولیچەكانت دروست كرد فڕنەكە گەرم بكە و سینیەك بە ڕۆن چەور بكە و كولیچەكانی بخەرە سەر و هێلكەیەك بشڵەقێنە و كولیچەكانی پێچەور بكە .