چۆنێتی دروست کردنی گەزۆ

PM:12:45:14/06/2017
كورد میدیا:
ئامادەکردنی گەزۆ کارێکی ئاسانە و زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات.

كەرەستەكان :

1-فستق
2-سپێنەی دوو هێلكە
3-گوێز
4-دوو كوپ شەكر
5-نیو كوپ ئاو

هەنگاوەكانی ئامادەكردن :

سپێنەی هێلكەكە لە زەردێنەكەی جیا بكەرەوە و تەنها سپێنەكەی بەخەڵاتێكی كارەبای تێكبدە هەتا تەواو كەف دەكات وەك ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دیارە .
شەكرەكە و ئاوەكە باش بتوێنەرەوە لەناو قابلەمەیەكدا لەگەڵ نیو كەوچك لیمەندۆزی ئەمانە تێكەڵاو بكەو بیخەرە سەر ئاگر هەتا ئەو كاتەی شیلەكە بە دەستەوە تۆپەڵ دەبێت .

شیلەكە تێكەڵاوی سپێنەی هێلكەكە بكە و بە خەڵاتە كارەباییەكە بۆ ماوەی 15 خولەك تێكەڵاوی بكە و كەوكچێكی چا ڤانێلای تێبكە و دوبارە تێكەڵاوی بكە دواتر بستە و گوێزەكەی تێكەڵاو بكە  ،نیشاستە بخەرە ناو دەفرێكەوە و دواتر گەزۆكە بكە بەسەریدا و بڕێكی تر نیشاستە بكە بەسەریدا و بەشێوەی چوار گۆشە بیبڕە و بیخەرە ناو سەلاجەوە .