چۆنێتی ئامادەکردنی مریشک بە سۆسی کاری

AM:11:59:13/06/2017
كورد میدیا:
مریشک بە سۆسی کاری تام و چێژیکی تایبەتی هەیە و ئامادەکردنیشی کارێکی ئاسانە.

پێداویستیەکان:

* ٦٠٠ گرام سینگی مریشک.
* دوو کەوچک ڕۆن.
* کەمێک مەعدەنوس ( بۆ ڕازاندنەوە).

پێداویستیەکان ( بۆ ئامادەکردنی سۆسەکە):

* دوو کەوچک ئارد.
* دوو کەوچک کەرە.
* یەک پەرداخ و نیو شیری سارد.
* نیو پەرداخ ئاوی گەرم.
* یەک کەوچکی چای بیبەری ڕەش
* یەک کەوچکی چای خوێ.

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

* ڕۆنەکە لەناو مەقڵیەکدا بکەن و مریشکەکانی تێبکەن تا ئاوەکەی ووشک دەکات.

* بۆ ئامادەکردنی سۆسەکە لە مەنجەڵێکدا کەرەکە بتوێننەوە و ئاردەکەی تێبکەن تا سوور دەبێتەوە.

* دواتر شیرە ساردەکەی تێبکەن و تێکی بدەن بە خێرایی تا نەبێتە تۆپەڵە.

* ئاو و کاری و خوێ و بیبەرەکەی تێبکەن.

* ئەم سۆسە لەسەر ئاگرێکی نزمدا دابنێن بۆ ماوەی ٤-٥ خولەک بیکوڵێنن.

* سۆسەکە بە مریشکەکان دابکەن و لەسەر ئاگر دایبنێن تا دەکوڵێت.

* لە دەفرێکدا کەمێک مەعدەنوسی لەسەر دابنێنن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.