ریفراندۆم یان ناكرێت، یان بە مەرجەكانی گۆڕانەوە دەكرێت

PM:12:37:11/06/2017
کورد میدیا: هێمن باقر

بەپێی شیكاری ئێمە ریفراندۆم یان ناكرێت یان دەبێت پارتی ملكەچی داواكاریەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بێت ئینجا ئەنجام دەدرێت.

ئەو شاندەی یەكێتی ناردی بۆ پیرمام نەیانتوانی پەیامەكەی یەكێتی بەباشی بگەیەنن، چونكە بڕیاری یەكێتی ئەوەبوو كە یەكێتی پشتگیری ریفراندۆم بكات بە مەرجی پێشوەختەی كاراكردنەوەی پەرلەمان.

بەڵام وەفدەكە بە ریفراندۆم رازی بوو بەبێ‌ ئەوەی بتوانێت مەرجەكەی بسەپێنێت, بۆیە ئیستا رای بەهێزی ناو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی ئەوەیە كە بەو جۆرە بەشداری ریفراندۆم ناكەن.

هەروەها سەركۆنەی كۆسرەت رەسوڵ و مەلابەختیار كراوە لەسەر ئەو بابەتە. كە لەوانەیە بە ئاراستەی نارەزایەتی كۆسرەت رەسوڵ و مەلابەختیار بڕوات و دور نییە جارێكی دیكە كێشەكان ی رابردوو دوبارە نەبنەوە بە ئیزافەی مەلا بەختیار كە ماوەیەكی زۆرە ماڵی مام لێی داخ لە دڵن و دەیانەوێت كۆتایی بە یاریەكانی بهێنن.

لەم پرۆسەیەدا ماڵباتی تاڵەبانی هاوسۆزی بزوتنەوەی گۆڕانە و نایەوێت بەبێ‌ بزوتنەوەی گۆڕان بچێتە ریفراندۆمەوە،لەوانەیە بیانەوێت قەرزی كاك نەوشیروان ریكەوتنامەی دەباشان بدەنەوە، پارتیش بەبێ‌ یەكێتی ریفراندۆمی بۆ ناكرێت.

هەروەك لەوانیە ئەگەر گۆڕان دڵنیا بێت یەكێتی بە هەموو باڵەكانیەوە هاوكاری پارتیە بۆ ریفراندۆم و گۆڕان پشت گوێ‌ دەخەن ئەوەی پێی دەكرێت لە سلێمانی بیكات. ئەو كات كێشەكانی ساڵی 2009 لە سلێمانی سەرهەڵدەدەنەوە.

یەكێتی كارێكی ئاقڵانە دەكات كە لەم پرۆسەیەدا گۆڕان تەنیا جێ‌ نەهێڵێت . جارێك لەبەر بزوتنەوەی گۆڕان و جارێكیش لەبەر خۆی
چونكە لەو هاوسۆزیەی بۆ مەرگی نەوشیروان مستەفا دروستبوە زۆر بەزەحمەت ئەتوانی كادیر و لایەنگرێكی گۆڕان لە هەڵسوڕاو هاوسۆزێكی گۆڕان جیا بكەیتەوە.

بەهۆی یەكێتیەوە پارتی توشی ئیحراجیەكی گەورە دەبێت لەلایەك بەهۆی ئۆكەی وەفدەكەی یەكێتی بڕیاری ریفراندۆمی داوە و رۆژەكەی دیاریكردوە لەلایەكی دیكە ئەگەر هەیە یەكێتی پاشەكشەی لێ‌ بكات ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان رازی نەكرێت.

دوریش نیه بەهۆی ئەم جیاوازیەوە كێشەكانی ناو یەكێتی بەتەواوی نەتەقنەوە و دوو ئاراستەی جیا وەرنەگرێت.
ئەوكات باشترین فرسەتەبۆ وەدەرنانی كۆسرەت رەسوڵ نەك وەك پاڵەوانی دژە گەندەڵی بەڵكو بە تۆمەتی پارتی بوون

زۆرترین خوێنراو‌