چۆنێتی دروستکردنی شیرینی قەتایف

PM:12:04:10/06/2017
كورد میدیا:
ئامادەکردنی شیرینی قەتایف کارێکی ئاسانە و تام و چێژێکی تایبەتیشی هەیە.

پێداویستییەکان:
* یەک کوپ ئارد.
* دوو کەوچکی گەورە ئاردی سمید "لە مارکێتەکان دەست دەکەوێت".
* یەک کەوچک پیکن پاودەر.
* یەک کەوچک خومرە.
* یەک کەوچک شەکر.
* یەک کوپ ئاو.
* بۆ ناوەکی دەتوانی گوێز، بادەم، فستق، قشتە یان پەنیر بەکاربھێنیت.
 
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
* پێکھاتە وشکەکان تێکەڵ بکە و ئاوەکەی بۆ زیاد بکە لە ناو ئامێری کارەبایی تێکەڵیان بکە تا وەک ھەویرێکی نەرمی لێدێت.
* بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ھەویرەکە داپۆشە.
* بەشێوەی کولیچە ھەویرەکان دروستی بکە ناوەکەی پڕ کرابێت لە کەرەستە بە پێی ئارەزوو.
* لە ناو ڕۆنی گەرم کراو سوریان بکەوە.
* بۆ شیرین کردنی شیلەی بەسەردا بکە.
* بۆ ئامادەکردنی شیلەکە "یەک کوپ شەکر لەگەڵ نیو کوپ ئاو تێکەڵ بکە و بیکوڵێنە".