چۆنێتی دروست کردنی کولێرە

PM:02:29:09/06/2017
كورد میدیا:
ئامادەکردنی کولێرە لە ماڵەوە کارێکی ئاسانە و زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات.

پێویستیەكان :

1-كیلۆیەك ئارد
2-دوو كیسە خومرە
3-خوێ بەپێی ئارەزوو
4-شەكر بەپێی ئارەزوو
5-كەوچكێكی گەورە ڕۆنی توند
6-ئاوی شلەتێن بەگوێرەی پێویستی هەویرەكە
7-ڕەشكە

هەموو ئەم پێكهاتانە باش تێكەڵاو بكە و ماوەی كاتژمێرێك دایبنێ هەتا هەویرەكە جوان هەڵدێت و گونكی لێدروست بكە و پاشان پانی بكەرەوە .

بڕێك ماست و شیر بگرەرەوە و بیدە لەو گونكەی پانت كردۆتەوە دواتر كونجی و ڕەشكە بدە لەكولێرەكەت و بیبرژێنە .

لەدوای برژاندن دەتوانیت بە كەرە چەوری بكەیت و ئێستا ئامادەیە بۆ خواردن .