رۆژنامەنوسێكی گەرمیان: ئەو بەرپرسانەی هاتبوون بۆ بازرگانی مەزرەعەكانیان جێهێشت

PM:03:10:07/06/2017
كورد میدیا:
رۆژنامەنوسێكی گەرمیان رایدەگەیەنێت، چەند بەرپرسێكی حیزبی هاتبوونە گەرمیان بە حساب بۆ چاكسازی، زۆری نەبرد دەركەوت بۆ بازرگانی هاتون نەك سیاسەت كردن.

دڵشاد ئەنوەر، رۆژنامەنوس لە گەرمیان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك لەمیانی پۆستێكیەوە رایدەگەیەنێت"چەند بەرپرسێكی حیزبی هاتبوونە گەرمیان بە حساب بۆ چاكسازی، زۆری نەبرد دەركەوت بۆ بازرگانی هاتون نەك سیاسەت كردن، خۆشبەختانە باخ و مەزرەعەكەیان جێهێشت و گەرانەوە بۆ ئەو جێگەی لێوەی هاتبوون"..

ئەو رۆژنامەنوسەی گەرمیان نوسیویشیەتی"جاران گەرمیان شوێنی كەسابەتی مەسولەكان بوو، هەر لە نەوت ئاودیوكردن و پرۆژەی وەبەرهێنان و كارگە و تا دەگاتە وردە پرۆژە، خۆشبەختانە هەرچەندە ماویەتی، بەڵام خەریكە ئەم ناوچە بازرگانیەیان لەكیس دەچێت و هۆشیاری خەڵك خەریكە دەبێتە كۆسپێكی گەورە لەبەردەمیاندا".


زۆرترین خوێنراو‌