چۆنێتی ئامادەکردنی بۆرەک بە قیمە

PM:02:39:07/06/2017
كورد میدیا:
ئامادەکردنی بۆرەک بە قیمە کارێکی ئاسانە و خواردنیشی تام و چێژێکی تایبەتی هەیە.

پێداویستییەکان:

بۆ هەویرەکە (دەشکرێت هەویری ئامادەکراوی بۆرەک بەکاربهێنیت):
دوو پەرداخ ئارد
پەرداخ و نیوێک نیشاستە
یەک هێلکە
٣ پەرداخ ئاوی سارد
کەوچکێکی بچوک خوێ

بۆ ناوەکەی:

نیو کیلۆ قیمە
چارەکە کیلۆیەک پیاز
چارەکە کیلۆیەک کەرەوزە وردکراو
خوێ و بیبەری ڕەش
زەیت

چۆنیەتی ئامادەکردنی:

هەموو پێکهاتەکانی هەویرەکە بخەرە ئامێری تێکەڵکردن (خەڵات) یان بە دەست تێکەڵیان بکە تا هەویرێکی شلت دەستبکەوێت.

وازی لێ بهێنە با کەمێک هەڵبێت.

لە تاوەیەکدا پیاز و قیمە و خوێ و بیبەرە ڕەشەکە سووربکەرەوە و کاتێک لاتبرد لەسەر ئاگر کەرەوزەکەشی تێبکە.

لە تاوەیەکی قوڵدا زەیت سووربکەرەوە.

کەرتێکی بچوک هەویر بهێنە و بە شێوەی لاکێشەی دایبنێ

قیمەکە بخەرە ناویەوە و لولی بکە.

ئینجا بۆرەکەکە بخەرە زەیتە سوورەوەکراوەکەوە با سوورببێتەوە تا ڕەنگەکەی دەگۆڕێت




زۆرترین خوێنراو‌