چۆنێتی ئامادەکردنی شۆربای نیسکێنە

AM:11:26:05/06/2017
كورد میدیا:
ئامادەکردنی کارێکی ئاسانە و خواردنیشی لە ڕەمەزاندا سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

كەرەستەكان :

1-كوپێك نیسك
2-پیازێكی قەبارە مامناوەند ،دەنكێك سیر و یەك پەتاتە و گێزەرێك
3-كوپێك ئاوی مریشك
4-زەردەچەوە
5-بیبەری تون
6-خوێ
7-زەیت
8-كەمێك كەرەوز

هەنگاوەكانی ئامادەكردنی :

سەرەتا هەموو پێكهاتەكان سوور بكەرەوە و نیسكەكە بشۆرەوە و تێكەڵاوی ئەو سەوزەیەی بكە كە سورت كردۆتەوە دواتر ئاوی مریشكەكەی تێبكە و ئەگەر ئاوی كەم بوو ئەوە بەپێی پێویست ئاوی خواردنەوەی تێبكە و زەردەچەوە و خوێ و بیبەری تون بەپێی پێویست تێی بكە و لەسەر ئاگر دایبنێ هەتا دەكوڵێ بەڵام ناو بەناو شۆرباكە تێكبدە و دەتوانیت دوای ساردبونەوەی بیهاڕیت لەرێی خەڵاتێكی كارەباییەوە بۆ ئەوەی تەواوی پێكهاتەكان وورد ببێت .