چۆنێتی دروستکردنی شیرینی کونافە

AM:11:45:04/06/2017
کورد میدیا:
شیرینی کونافە تام و چێژێکی تایبەتی هەیە و دروست کردنیشی کارێکی ئاسانە.

 پێویستیەکان:
یەك کیسەکونافە ، ٢٥٠ گرام کەرەی تواوە ، قشتە یان خامە ، گوێزی کەمێك هاڕاو ، شیلە ، فستقی کوتراو

ئامادەکردنی:

1-چەند قاڵبێکی تیڤاڵی بچوك بچوک بێنەو جوان بە رۆن چەوری بکە.

2- هەموو کونافەکە و کەرەتواوەکە پێکەوە چەوربکە.

3- پاشان نیوەی کونافەکە بخە تەختی قاڵبەکە بەس ئاگاداربە بۆ کونافە ئە ێبێت قەراخەکانی بەتاڵ بێت نابێت ئەو کرێمەی دەیکەتە سەری بێتە دەرەوە.

4- پاشان قشتە یان خامەکە بکەرە سەر کونافەکە.

5-ئینجا گوێزە ورد کراوەکە بکە بە سەر خامەکەیا.

6-پاشێ‌ن هەموو کەنافەکە بدەرەوە بە سەریا بەدەست تاواو کەپسی بکە.

7- دوا جار شیلەی بۆ بگرەوەوبە گەرمی بیکە بە سەر هەموو کونافەکەیا و دەیخەینە فرنەوە سەروژێری داگیرسێنە تا جوان ئاڵ بێت و ببرژێت.

8- لە کۆتاییدا دەری دەکەین لە فرن و تاسارد بێتەوە گەر پێویستی کرد کەمێکی تر شیلەی بکەوە بە ساریداو بە فستق و کرێم بیڕازێنەوە.