تەنها بە سەهۆڵ پێستت جوانتر بکە

PM:01:41:27/05/2017
كورد میدیا:
به‌کارهێنانی سه‌هۆڵ به‌مه‌به‌ستی جوان کاری ده‌موچاو ،رۆژ له‌دوای رۆژ روله‌زیاد بونه‌و ،روخسارێکی جوان به‌ به‌کارهێنه‌ر ده‌به‌خشێت و له‌زۆر کێشه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ پێست دوری ده‌خاته‌وه‌.

له‌دیارترین به‌کارهێنانه‌کانی ئه‌م پێکهاته‌یه‌ ،نه‌هێشتنی زیبکه‌ی ده‌م و روخسار ،به‌هێز کردنی سوڕی خوێن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌هۆڵه‌که‌ی له‌سه‌ر داده‌نیین ، پاراستنی روخسار له‌هه‌وکردن ،به‌خشینی دیمه‌نێکی جوان و سه‌رنج راکێش به‌به‌کار هێنه‌ر.

گرنگ ترین سوده‌کانی سه‌هۆڵ بۆ پێست :

1.روخسار ساف ده‌کات:
دانانی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر روخسار ده‌بێته‌ هۆی چونه‌وه‌ یه‌کی ئه‌و کونیله‌ بچوکانه‌ی که‌ده‌که‌ونه‌ ناو پێست ،وای لێده‌کات به‌شیوازێکی ته‌ندروستو ،گه‌شاوه‌ ده‌ربکه‌وێت ،هه‌روه‌ها ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی که‌توشی به‌رکه‌وتن بون سودێکی زۆری ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی شوێنی به‌رکه‌وتنه‌کان.

2.پێش ماکیاجکردنی خانمان به‌کاردێت:
دانانی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر روخسار سودێکی زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌و خانمانه‌ی که‌ جوان کاری (ماکیاج)به‌کاردێنن ،واده‌کات که‌ده‌موچاو به‌شێوه‌یه‌کی جوان تر ده‌ربکه‌وێت و ئه‌و په‌ڵه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ر ده‌مو چاو هه‌یه‌ که‌می ده‌کاته‌وه‌ ،به‌وه‌ش دیمه‌نێکی جوانتر به‌روخسار ده‌به‌خشێت.

3.سوری خوێن به‌هێز ده‌کات:
له‌ توێژینه‌وه‌کان سه‌لمێنراوه‌ له‌کاتی دانانی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی له‌ش ئه‌وا په‌ستانی خوێن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ زیاد ده‌کات.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی کاتێک سه‌هۆڵه‌که‌ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ناوچه‌که‌ ، ده‌بێته‌ هۆی سارد کردنه‌وه‌ی خوێن له‌و به‌شه‌ی له‌ش‌ ،به‌وه‌ش وا له‌له‌ش ده‌کات ،خوێنی گه‌رم بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ بنێرێت و ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌شێوازێکی گه‌شاوه‌ ترو جوان تر ده‌ربکه‌وێت.

4.هه‌ڵئاوساوی ده‌وری چاو لاده‌بات:
دانانی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر به‌شی خواره‌وه‌ی چاو واده‌کات هه‌ڵئاوساوی چاوه‌کان نه‌هێڵێت، به‌که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌وکردن له‌و شوێنه‌ی که‌ سه‌هۆڵه‌که‌ی ده‌خرێته‌ سه‌ر.

5.سور هه‌ڵگه‌راوی  ناهێڵێت:
دانانی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ش که‌سور هه‌ڵگه‌راوه‌  ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی سوربونه‌وه‌که‌و هه‌وکردنی ئه‌و ناوچه‌یه لاده‌بات  .  
6.چرچی ده‌موچاو لاده‌بات
دانانی سه‌هۆڵ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی روخسار که‌ چرچیان له‌سه‌ر دروست بوه‌ ، ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی ئه‌و چرچانه‌و به‌رێژه‌یه‌کی باش که‌میان ده‌کاته‌وه‌ .