بەم پێکهاتەیە لێوەکانت ئەستور بکە

PM:04:23:24/05/2017
كورد میدیا:
خانمانی لێو ئەستور زیاتر سەرنج ڕاکێشتر دەردەکەونلە لایەن پیاوانەوە بۆیە لەم سەردەمەدا زۆربەی خانمان ئارەزوو دەکەن لێویان گەورە بێت.

جگە لەئەنجامدانی کاری جوانکاری و بەکارھێنانی کەرەستەی ماکیاژکردن بۆ گەورەکردنی لێوەکان، خانمان دەتوانن لەماڵەوە بەچەند پێکھاتەیەک سادە ئەم کارە ئەنجام بدەن.
 
ئەم پێکھاتانەی خوارەوە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورت بەکاربھێنرێن، دەبێتە ھۆی پڕ دەرخستنی لێوەکان:

*ھەنگوین: بە پێکھاتەیەکی باشی شێدارکەرەوە دادەنرێت، بۆ ئەمەیش دەبێت ڕۆژانە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک ھەنگوین لەسەر لێوەکانتان بدەن، پاشان بیشۆن، بە ماوەیەکی کورت ھەست بە پڕی لێوەکانتان دەکەن.

*دارچین: پێکھاتەی دارچین و ڤازلین بەیەکسانی تێکەڵاوبکەن، پاشان لە لێوەکانی بدەن، ئەم کردارە دەتوانن لە ڕۆژێکدا چەند جارێک دووبارە بکەنەوە، بەماوەیەکی کورت ئەنجامێکی باش بەدەست دەھێنن.

*ئاوی گوڵ و گلیسرین: بەر لە نووستن بڕێکی یەکسان لەو دوو پێکھاتەیە تێکەڵاوبکەن، پاشان لە لێوەکانی بدەن، بەیانیان لەکاتی لە خەوھەڵستان بیشۆن.

*لیمۆ: بە بڕێک گیراوەی لیمۆ لێوەکانتان بشێلن، بەجێی بھێڵن تا وشک دەبێتەوە، دواتر بەئاو بیشۆن، بەم شێوەیە خانە مردووەکانی سەر پێستی لێوەکان ناھێڵێت.

*سۆدەی نان: بڕێک لە سۆدە بخەنە سەر فڵچەیەکی نەرم، لە لێوەکانی بخشێنن، پاشان بیشۆن، ئنجا شێداری بکەنەوە.

*ڕۆنی زەیتون و شەکری بۆر: ڕۆژانە بڕێک لەو دوو پێکھاتەیە تێکەڵاوبکەن، بۆ ماوەیەک لە لێوەکانی بدەن، پاشان بیشۆن، بەکاتێکی کەم ھەست بە گۆڕانکاری لێوەکانتان دەکەن.