پێویستە خانمانی سكپڕ ئاگاداری ئەم خۆراكانە بن

AM:11:24:22/05/2017
كورد میدیا:
لێۆڵینەوەكان سەیارەت بەخاردنەوەی ئاوی پیاز هۆشیاری دەدەنە خانمانی سكپڕو داوایان ڵێدەكەن ڕەچاوی ڕێنماییەكانی پزیشكەكانیان بكەن.

شارەزایان لە بواری منداڵبوون و خانمان ئاگەداری دەدەن سەبارەت بەوەی كە پێویستە خانمانی سكپڕ، ڕەچاوی ڕێنماییەكانی پزیشكەكانیان بكەن.

شارەزایان باس لەوە دەكەن كە ھەرچەندە سكپڕی لە تەمەنەكانی خوار ھەژدە ساڵی مەترسیدارە لە ھەمان كاتیشدا لە تەمەنەكانی نێوان ٣٥-٣٦ ترسی زۆری ھەیە و لە مانگەكانی یەكەمی سكپڕیدا پێویستە دایكان ڕێژەیەكی باش لە خوێ بەكاربھێنن لە خواردنەكانیان كە سوودی زۆری دەبێت بەھۆی كەمبوونەوەی  ڕێژەی ئاو لە لەشدا بە پێچەوانەوە زیانی زۆری ھەیە لە مانگەكانی كۆتاییدا.


پێویستە ھەموو خانمێكی سكپڕ ئاگەداری خواردنەكانی بێت و ژەمی خواردنی باش بخوات كە لە مانگەكانی یەكەمدا بەھۆی ڕشانەوە بڕێكی زۆر لە ئاوی لەش كەم دەكات و لە مانگەكانی یەكەمدا خانمی سكپڕ پێویستە خواردنەكانی وەكو ھێلكە و پەنیر و شیر و چەندین خواردنی دیكە كە ڕێژەیەكی زۆری لە كالسیۆم تێدایە و لە كۆتا مانگەكانیشدا خواردنی ماسی سوودی بە شێوەیەكی زۆر بخوات.