چاره‌سه‌رێكی ئاسان بۆ ئه‌و چاڵانه‌ی له‌ روخساردا دروست ده‌بن

PM:03:27:17/05/2017
کوردمیدیا:
له‌ ڕوخساری ئه‌و خانمانه‌دا كه‌ پێستیان چه‌وره‌ زۆر جار چاڵی قه‌باره‌ گه‌وره‌ دروستده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی ناشرینكردنی روخسار یاخود دروستبونی په‌ڵه‌ی ڕه‌ش، به‌ڵام ئه‌م رێكاره‌ی خواره‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌.

ده‌توانیت كه‌وچكێك مایۆنیز به‌ روخسارتدا بڵاو بكه‌یته‌وه‌و بۆماوه‌ی 20 خوله‌ك له‌سه‌ری دابنێیت، جگه‌ له‌وه‌ی دوو قاش خه‌یاریش له‌سه‌ر چاوه‌كانت دابنێ و دواتر ده‌موچاوت بشۆ.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێكهاته‌كانی مایۆنیز كاریگه‌ری باشیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر رێگری له‌ دروستبونی ئه‌و چاڵانه‌، جگه‌ له‌وه‌ی خه‌یاریش ده‌بێته‌ هۆی پاككردنه‌وه‌ی پێسته‌كه‌.