هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی سوڕی مانگانە

PM:12:24:16/05/2017
كورد میدیا:
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌ ئافره‌تان توشی قه‌له‌قی و بێزار بوون ده‌كه‌ن بریتیه‌ له‌ دوا کەوتنی و نارێكی له‌ سوڕی مانگانه‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئافره‌تی بێ هاوسه‌ر و هه‌روه‌ها ئافره‌تێك كه‌ چاوه‌ڕێ ی دووگیان بوون ناكات.

 له‌ خواره‌وه‌ چه‌ند هۆكارێك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ئافره‌ت بۆ دوا کەوتنی سوڕی مانگه‌نه‌ی:

_ بێزاری و په‌ستانی زۆر : كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر شت ده‌بێت ، وه‌یه‌كێ له‌وانه‌ش له‌سه‌ر سوڕی مانگانه‌یه‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌ستانی زۆر و بێزارن عاده‌ته‌ن هۆڕۆمۆنی gnrh ده‌بێت كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سوری مانگانه‌وه‌ ده‌بێت.

_ نه‌خۆشی : چ نه‌خۆشی كورت یان نه‌خۆشی درێژ بێت ، ده‌بنه‌ هۆی دره‌نگ كردن و تێكچوونی سوڕی مانگانه‌ ئافره‌ت.

_ گۆڕانكاری له‌ ده‌رمانه‌كان : به‌كارهێنانی ده‌رمانی نوێ ، هۆكاره‌ بۆ تاخیر بوون و نارێكی له‌ سوڕی مانگانه‌ ، بۆیه‌ پرس نه‌كردن و ڕاوێژ نه‌كردن له‌ كاتی به‌كارهێنانی ده‌رمان كێشه‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌.

_ كێش زۆری: له‌گه‌ڵ زۆربوونی كێش سوڕی مانگانه‌ش تاخیر ده‌بێت و توشی نارێكی ده‌بێت ، بۆیه‌ تێبینی ده‌كرێت له‌كاتی دووگیانیبوونی دایك ئه‌م حاڵه‌ته‌ش توشی ببێت ، وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌مانی كێش زۆریه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر باری پێشووی خۆی.

_ دابه‌زینی كێش : ئه‌گه‌ر به‌ گوێره‌ی پێویست چه‌وری له‌ جه‌سته‌ت نه‌بوو ، ئه‌وا به‌ هه‌مان شێوه‌ توشی نارێكی له‌ سوڕی مانگانه‌ ده‌بێت.

_ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن له‌ حیساب كردن : دیاره‌ توش بوونی به‌ سوڕی مانگانه‌ له‌ ئافره‌تێك بۆ ئافره‌تێكی تر جیاوازه‌ ، بۆیه‌ هه‌ندێ جار ئافره‌ت لێی هه‌ڵه‌ ده‌بێت كه‌ كه‌ی ده‌ستی پێكردوه‌و كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و وه‌ كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات ، بۆه‌ هه‌ڵه‌ ده‌كات له‌ دواکەوتنی كاته‌كه‌ی.

_ ‌دووگیان بوون : هۆكارێكی تری دواکەوتنی بوونی سوڕی مانگانه‌یه‌ .