هۆکاره‌کانی ساردی سێکسی لای ئافره‌تان

PM:03:08:13/05/2017
كورد میدیا:
هۆکاره‌کانی ساردی سێکسی لای ئافره‌تان زۆرن، هه‌ندێکیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خودی خێزانه‌که‌ت، هه‌ندێکی تر بۆ کولتور و دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه‌، هه‌ندێکیش پیاو.

 ده‌بێت به‌وردی هۆکاری ئه‌م ساردییه‌ لای خێزانه‌که‌ت ده‌ستنیشان بکرێت، بێگومان هه‌ندێک پشکنینی پزیشکی پسپۆری تایبه‌تی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی لای به‌ڕێزتان هۆکاره‌کان ڕوون بێت ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ چه‌ند خاڵێکدا ده‌یانخه‌ینه‌ ڕوو:

1- گیروگرفته‌ ده‌روونیه‌کان ( دڵه‌ڕاوکێ ، تێکچوونی ده‌روونی ، خه‌مۆکی…).

2- هه‌وکردنی ناوچه‌ی حه‌وز.

3- خه‌ته‌نه‌کردن ( بڕینی قیتکه‌ ، یان هه‌ردوو لێوی زێ ، یان هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه‌ ).

4- تێکچوونه‌ هۆرمۆنیه‌کان.

5- خێرا ته‌واوبوونی پیاو له‌ جووت بوونی سێکسیدا.

6- کێشه‌ و په‌شێوی خێزانی.

7- ناپاکی له‌ژیانی هاوسه‌ریدا.

8- نه‌زانین و نه‌بوونی شاره‌زایی سێکسی لای پیاو وه‌ک ئه‌نجام نه‌دانی گه‌مه‌ی سێکسی و وروژاندنی ته‌واو پێش جووت بوون.

9- ئه‌زموونه‌ سێکسیه‌ به‌خورپه‌کان وه‌ک ده‌ستدرێژی سێکسی.

10- به‌کارهێنانی هه‌ندێک داووده‌رمانی کیمیایی وه‌ک ( ئارام به‌خشه‌کان – مهدئات ، دژه‌ خۆمۆکێیه‌کان ، حه‌بی دژی سکپڕی ، هه‌ندێک ده‌رمانی هۆرمۆنی..).

11- یاده‌وه‌ری ئازارده‌ر لای ئافره‌تان.

12- توندوتیژی پیاوان و گیرۆده‌بوونیان به‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و مه‌ی.

13- په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌ی خێزانی و به‌گوناه ته‌ماشاکردنی جووت بوونی سێکسی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریشدا.

ده‌کرێت ئێوه‌ وه‌ک هاوسه‌ر به‌ ئه‌رکی هاوسه‌ری خۆتان هه‌ستن، له‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ تۆی پیاوه‌وه‌‌ وروژاندنی ته‌واو ئه‌نجام بده‌ بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت، خۆپه‌رست مه‌به‌ له‌کاتی جووت بوونی سێکسیدا، خۆشه‌ویستی و ئارامی ببه‌خشه‌ به‌ هاوسه‌ره‌که‌ت، له‌کێشه‌ و ئاژاوه‌ی خێزانی خۆت به‌دوور بگره‌، گه‌لێک شتی تر که‌ خۆت به‌ گونجاوی بزانیت له‌م بواره‌دا.

 ئه‌گه‌ر به‌م هه‌نگاوانه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هات ده‌بێت لای پزیشکی پسپۆر پشکنینی بۆ ئه‌نجام بده‌یت به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌که‌ی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو.