ئەو خۆراکانەی توانای سێکسی زیاد دەکەن

PM:02:42:11/05/2017
كورد میدیا:
هەندێك لە خواردەمەنییەکان بەسوودەو ئارامی بە مێشكت دەبەخشێت و توانای سێکسێش زیاد دەکەن

لەناو هەندێك خواردندا هەندێك پێكهاتە و پڕۆتین هەیە كە یارمەتیت دەدەن بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن.
ئەو خواردنانەش بریتین لە:

1. ئەڤۆكادۆ:
خواردنی ئەڤۆكادۆ توانای سێكس زیاد دەكات لەبەرئەوەی ڕێژەیەكی زۆر كەم چەوری تێدایەو جۆری چەورییەكەشی لە چەوریە ناتێرەكانە. هەروەها ئەڤۆكادۆ پارێزگاری لە دڵ دەكات و لێدانی دڵ بەهێز دەكات و یارمەتی سوڕی خوێن دەدات لە لەشدا.

2. بادەم:
بادەم یەكێكە لەو خۆراكانەی كە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەست و سۆزداری و توانای سێكس زۆر زیاد دەكات. بادەم زینك و ڤیتامین E و سیلینیۆمی تێدایە. كە زینك ئارەزووی سێكس كردن و توانای سێكس كردن زیاد دەكات.

3. شلیك:
ڕەنگی سوور ڕەنگێكی سەرنجڕاكێشە. هەروەها لە توێژینەوەیەكدا كە لە ساڵی 2008 دا ئەنجام دراوە دەركەوتووە كە پیاوان زیاتر ئارەزووی سێكس دەكەن كاتێك ژنان بەرگی سوور دەپۆشن. شلیك ڤیتامین B و ترشی فۆلیكی تێدایە كە دەبنە هۆی زیادبوونی تۆوەكان.

4. خۆراكە دەریاییەكان:
گوێچكە ماسیو یەكێكە لەو خواردنە دەریاییانەی كە سودی زۆری هەیە بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن. هەروەها یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆرترین ڕێژەی زینكی تێدایە. هەروەها ماسی سەلەمون و هەموو جۆرەكانی تری ماسی بە ڕێژەی زیاد و كەم سودیان بۆ زیادكردنی توانای سێكس هەیە.

5. جەرجیر:
جەرجیر یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆرترین سوودی هەیە بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن.

6. هەنجیر:
هەنجیر بەهۆی ئەوەی هەردوو ڕیشاڵی تواوە و نەتواوەی تێدایە زۆر گرنگە بۆ دڵ و یارمەتی دڵ دەدات. هەروەها خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕیشاڵیان تێدایە توانای سێكس زۆر بەرز دەكەنەوە و هەنجیریش یەكێكە لەو خۆراكانە.

7. میوە ترشەكان:
میوە ترشەكان بریتین لە لیمۆی سەوز و زەرد و پرتەقاڵ و سندی كە ڕێژەیەكی زۆر دژەئۆكسید و ڤیتامین C و ترشی فۆلیكیان تێدایە كە هەموویان زۆر گرنگن بۆ تەندروستی لەش و كاریگەری دەكەنە سەر كۆئەندامی زاووزێ.