چیرۆكی شەڕەڤانێكی هەورامی لە كورد میدیاوە

PM:01:32:06/05/2017
كورد میدیا:
رۆژنامەنوسێكی هەڵەبجەیی، لەمیانی گێڕانەوەی چیرۆكی شەڕەڤانێكدا ئاماژە بەوە دەكات، گەنجێكی تەوێڵەیی لە كاتی ئازاد كردنی شەنگالدا یەكێك دەبێت لە فەرماندارەكانی گەڕیلا و شەڕڤانان.

درەو مەهدی، رۆژنامەنوس لە هەڵەبجە لە هەژماری خۆی ژیانی گەریلایەك دەگێڕێتەوە و دەنوسێت، ئەم جگەر گۆشەیەی حاجی محمد، وەك ئەوەی بۆ گیان بە خشین بە كوردستان خولقابێت هەر زوو لە تەمەنی لاوێتیەوە لە كۆتایی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو، دەچێتە قەندیل و پاش مەشق و ڕاهێنانێكی زۆر، بۆ خەبات لە پێناو كوردستاندا هەموو سنورە بۆ كێشراوەكانی كوردستان تێدەپەڕێنێت.
دەقی نوسینەكەی درەو مەهدی...

٭لە هەورامانەوە بۆ ڕەقە

-چیرۆكی شەڕڤانێكی تەوێڵەیی.

سەرەتای هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، 1983، حاجی محمد تەوێڵەیی جگەر گۆشەیەكی دەبێت بەناوی"كەیوان محمد حمە سلیم".

ئەم جگەر گۆشەیەی حاجی محمد، وەك ئەوەی بۆ گیان بە خشین بە كوردستان خولقابێت هەر زوو لە تەمەنی لاوێتیەوە لە كۆتایی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو، دەچێتە قەندیل و پاش مەشق و ڕاهێنانێكی زۆر، بۆ خەبات لە پێناو كوردستاندا هەموو سنورە بۆ كێشراوەكانی كوردستان تێدەپەڕێنێت ۆ لە هەریەكە لە بەشەكانی[باكور، باشور، ڕۆژئاوا]ی كوردستان دەست بە خەباتێكی نەبڕاوە دەكات.

ناوبراو لە ماوەی 18 ساڵ خەباتیدا نازناوی "كەمال هەورامان"ی پێ دەبەخشرێت و لە كاتی ئازاد كردنی شەنگالیشدا یەكێك دەبێت لە فەرماندارەكانی گەڕیلا و شەڕڤانان و ڕۆڵێكی كاراو بەرچاو دەگێڕێت لە ئازادكردنی شەنگالیشدا لە دەستی داعش.

سەرەنجام، 1ی ئایاری 2017 بەرەكانی پێشەوەی شەڕ لە دژی داعش لە شاری ڕەقە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەبێتە دوا مەنزڵی ئەم گەڕیدە ماندوو نەناسەی هەموو كوردستان و لەوێ شەهید دەبێت و گیان دەبەخشێتە سەركەوتنی پڕۆسێسی ئەزمونی حكومڕانی سەركەوتووی كانتۆنەكانی خۆرئاوای كوردستان.


زۆرترین خوێنراو‌