داعش له‌ سوریا هێرشی‌ كرده‌سه‌ر ئاواره‌كانی‌ عیراق

PM:06:20:02/05/2017
كورد میدیا:
چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش هێرشیان كردۆته‌سه‌ر كه‌مپێكی‌ په‌نابه‌رانی‌ عیراق له‌ سوریاو به‌وهۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 60 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی‌.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند بڵاویكردووه‌توه‌، ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی هێرشی خۆکوژی داعش بۆسەر کەمپی ئاوارەکان لەنێوان عێراق و سوریا ٣٧ کەس کوژراون.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئاژانسی‌ هاوار نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرشەكەی داعش دوێنێ‌ دووشەممە 1-5، لە كەمپی هۆڵ بووە لە رۆژهەڵاتی حەسەكە لە سوریا (رۆژئاوای كوردستان)، لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بەرپەرچدراونەتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئەو كەمپە، ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی عیراقی بە تایبەت پارێزگای موسڵی تێدا نیشتەجێییە، دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەكانی داعش لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا بۆ ئەو ناوچەیە هەڵاتن.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەداوە كە بەهۆی هێرشەكەی داعشەوە، دوو پەنابەر كوژران‌و دەیانی تر برینداربوون.

ئەو هێرشە لەكاتێكدایە، شەڕی دژ بە داعش لە سنوری موسڵ‌و سوریاش بە چڕی بەردەوامی هەیە‌و لە ساڵی رابردووەوە، ئەو رێكخراوە زۆرینەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان لە دەستداوە.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ هێزەكانی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان، لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بە هێرشی داعش داوە بۆ سەر ئاوارە عیراقییەكان بە تایبەت خەڵكی موسڵ لە رۆژئاوای كوردستان‌و هاتووە "ژمارەیەك پەنابەری عیراقی كوژراون‌و ژمارەیەكی دیكەش بە دیل گیراون كاتێك چەكدارەكان بە شوێنێكی نادیار هەڵاتوون”.

زۆرترین خوێنراو‌