لەنەرویج گەر لە سوپەرمارکێت شیرو حەفازە بدزی سزاکەی چیە؟

PM:11:33:01/05/2017
كورد ميديا:

دزێک لە نەرویج ئاوا گیرا
چاودێر……بەڕیزم تۆ وەسڵی ئەو شتومەکانەت پێیە کە لە ناو چاکەتەکا شاردوتەوە.

کابرا……نەخێر پێم نیە..

چاودێڕ ….زۆر باشە بە هێواشی بڕۆ بەرەو ڕوی ئەو دەرگا سپیەی بەرانبەرت ئێمە لە دواتەوە ڕێ ئەکەین هەوڵی ڕاکردن مەدە باشتر وایە بە شێوەیەک بڕۆینە ئەو ژورە کەس هەست نەکا تۆ تاوانت کردوە.
کابرا…..بەڵی وائەکەم
دوای چونە ژورەوە
چاودێر……بەڕێز تۆ ئەزانی کاریکی نایاسییت کردوە من وەک چاودێرێک لێرە کاری خۆم ئەکەمو داوات لێ ئەکەم کە شوناس نامەکەت ببینم.
کابرا….فەرموو.
چاودێڕ….دوای نوسینی ناوی کابرا.

بەڕێزم ئێمە دەرگایەکمان هەیە لە پشتەوە ئەگەر پیت خۆش بو ئەتوانی لەوێوە بڕۆیتە دەرەوە بۆ ئەوەی کەس نەتبینێ.یان ئەگەر پێشت خۆشە لە هەمان دەرگاوە بە تەنها بڕۆ دەرەوە.
دوای هەفتەیەک.
نامەیەک لە پۆلیسەوە بۆ کابرا
بەڕێز فڵانی کوڕی فڵان تۆ لە رۆژی ئەوەندەی ئەوەندە لە م ناو نیشانەی خوارەوە بایی دوسەد دۆلار شتت بە بێ پرس بردوە .دوای ڕاگرتنت لە لایەن چاو دێرەکانو دوای دان پیانانی خۆشت ئێمە وەک پۆلیس بڕیاری سزادانی تۆمان بە بڕی پێنج سەد دۆلار سزا دا .ئەگەر تۆ ڕازیت بەم بڕیارە ئەوا ئیمزای ئەم کاغەزە بکەو بیگێرەوە ئەگەر ناستوانی پارەکە بدەیت ئەوە شەش رۆژ زیندان ئەکرێێت هەر کات زیندان جیگای بەتاڵی هەبوو خۆ ئەگەر بەم بڕیارە رازی نابیت ئەوا ئەتوانین لە دادگا ئەم کێشە یەک لایی بکەینەوە..
تێ بینی

ئەگەر پارەت نەبو ئەتوانی بە قیست پارەی سزاکە بدەیت

یان ئەگەر زیندانت هەڵبژارد ئەوە رەنگە سالیکت پی بچیت تا سەرەت یەت.زۆرجاریش زیندانەکە ئەبیتە سزای کۆمەلایەتی واتە هەفتەیەک ئیش کردن بۆ شارەوانی
ئائەمە یاسای بەشەرە کافرەکانی نەرویجە

حسێن علی شریف

زۆرترین خوێنراو‌