دەرباز محەمەد 160 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون

PM:12:51:06/01/2017
وه‌زیری‌ كۆچ‌و كۆچبه‌رانی‌ عێراق ئاشکرای دەکات له‌ سه‌ره‌تای‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ موسڵه‌وه‌، زیاتر له‌ 150 هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌وه‌، ئاواره‌ بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی دكتۆر ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق کەوێنەیەکی ئاڕاستەی کورد میدیا کراوە تێیدا هاتووە"له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵه‌وه‌، پێشوازییان له‌ 160 هه‌زار ئاواره‌ی‌ ئه‌و شاره‌ كردوه‌و  به‌ هاوكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، گوزراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كانی‌ خازرو مه‌خمور و شێخان".

وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق، ئاشكراشی كردوه‌"20 هه‌زار ئاواره‌ پاش ئازاكردنی‌ ناوچه‌كانیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان ‌و له‌و پرۆسه‌یه‌شدا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاسانكاریی‌ بۆ  ئاواره‌كان كردوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دابینكردنی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ بۆیان".

زۆرترین خوێنراو‌