ئاسایش: هەشت ئافرەت لەسەر ماددەی هۆشبەر سزادراون

PM:12:45:06/01/2017
ئاسایشی‌ ڕاپه‌رین ئاشكرای کرد ساڵی‌ ڕابردوو 127 كه‌س به‌ تۆمه‌تی‌ بازرگانی‌ و به‌كارهێنانی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ستگیر كراون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ئاسایشی‌ ڕاپه‌ڕین، ئاماری‌ كاروچالاكییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2016ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند"له‌ كۆی‌ 127 كه‌س كه‌ ده‌ستگیر كراون، 32 كه‌سیان به‌كارهێنه‌ری‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر بوون‌و له‌وانه‌ش، 8 یان له‌ ڕه‌گه‌زی‌ مێ بوون".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد"هه‌ر له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی‌ 5 كیلۆ له‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی جۆری‌( تلیاك و كریستاڵ و شیشه‌ و هێرۆین و تۆوی‌ شادان) گرتوه‌‌و ئاشكراشی‌ كرد كه‌ ساڵی‌ ڕابردوو به‌كارهێنانی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ جۆری‌ حه‌ب، زیادی كردوه‌".

زۆرترین خوێنراو‌