عێراق بەرهەمهێنانی نەوت كەم دەكاتەوە

AM:11:35:05/01/2017
كوردمیدیا: ناز مەحمود
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند وڵاتەكەی دەستی كردووە بەجێبەجێ كردنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نیشتیمانی نەوتی خاوو، بەرێژەیەكی بەرچاو كەمكردنەوەكە ئەنجام دەدات.

جەبار عەلی وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرای كرد"پابەندن بەرێچككەوتنەكەی رێكخراوی ئۆپیكەوەو لەوچوارچیچوەیەدا ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی خاو بەریچژی 210 هەزار بەرمیل كەم دەكەنەوە".

جێی ئاماژەیە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان نەوت لەلایەن ولاتانی ئەندام لە ئۆپیك بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ولەئێستا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهاندا لەسەرو 55 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.


زۆرترین خوێنراو‌