عەبادی: شەڕی یەکلاکەرەوە دەکەین

PM:05:26:02/01/2017
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی شەری موسڵ ئاشکریکردوە قۆناغی ئێستا یەکلاکەرەوە دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، بارەگای ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا "ھاتین نەینەوای" بەسەرکردەوە و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، باسی لە دوایین پێشڕەوییەکانی ھێزەکان لە نێو گەڕەکەکانی مووسڵ کردوە.

لە میانی بەسەرکردنەوەی بەرەکانی شەڕ عەبادی رایگەیاندوە"ئۆپەراسیۆنەکە بە گوێرەی ئەو پلانەی بۆی دانراوە بەڕێوەدەچێ و قۆناغی ئێستاش یەکلاکەرەوە دەبێت".

قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ 10 ھەفتە بەر لە ئێستا بە بەشداری زیاتر لە 100 ھەزار کەس لە سوپای عێراق و پێشمەرگە، بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد و زیاتر لە 40 گەڕەکی مووسڵ لە دەستی داعش رزگارکران، رۆژی پێنج ‌شەممە 29 کانوونی یەکەمی 2016قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو‌