هاتوچۆی سلێمانی رێنماییەکانی تایبەت بە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە

PM:02:47:14/01/2018
کورد میدیا:
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە بەنیازی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین.

لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی بۆ (کورد میدیا)نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، "ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بكەن".

دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی سەردانیان بۆ بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ كۆپییەك لەم پێداویستیانەیان پێبێت:

1- پاسپۆرت
2- پێناسی باری كەسێتی
3- مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی( تایبەت یان گشتی)
4- دوو وێنە

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە،" مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تەنها بۆ ماوەی ساڵێك بەكاردەهێنرێت و پێویستە ساڵانە نوێ بكرێتەوە وبۆ دەرهێنانی تەنها بڕی 150 هەزار وەردەگیرێت وەكو ڕسومات".

زۆرترین خوێنراو‌