وەزارەتی دارایی هۆشداری دەداتە فەرمانگەكان

PM:02:45:14/01/2018
كورد میدیا:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كرێ گرتنی خانوو باڵەخانەكان بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان هۆشداری دەدات.

بەپێی بڕیاری  گشتاندنی دارایی ژمارە 2 كە لە 11-1-2018 ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگەكان كراوە و ئیمزای ڕێباز محەمەد حەملانی پێوەیە داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات لە كاتی بەكرێگرتنی خانوو باڵەخانەكاندا نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكەن ، بە پێچەوانەوە وەزارەت هیچبەرپرسیارێتییەكی دارایی لە ئەستۆ ناگرێت.


زۆرترین خوێنراو‌