بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی حەماس كوژرا

PM:02:27:14/01/2018
كورد میدیا:
نێوەڕی ئەمڕۆ یەكشەممە، بەرپرسی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین بەهۆی تەقینەوەیەكەوە كوژرا.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی لوبنان، (ئەبو حەمزە حەمدان) بەرپرسی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین نیوەرۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری سەیدا لە باشووری لوبنان بەهۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە كوژرا، هاوكات هەر بەهۆی تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەوە ژمارەیەك كەس كرایە بریندار بوون.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاكانی لوبنان، بزوتنەوەی حەماس رەتی دەكاتەوە، ئەبو حەمزە حەمدانی كوژرابێت.