دوزخورماتوو: پێشمەرگە و سوپا دەبرێنە ئۆپەراسیۆنێک

PM:02:15:14/01/2018
کورد میدیا:
قایمقامی دوزخورماتوو بە وەکالەت ئاماژە بۆئەوەدەکات پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنی شاخی هەنجیر لە قەزاکە بەڕێوەدەبەن و ئەگەرکوردەکان بگەرێنەوە پاسەوانییان دەکەن.

لیس مەحمود، قایمقامی دوزخورماتوو بە وەکالەت لە دوای کۆبونەوەی هێزە ئەمنییەکانی دوزخورماتوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی دوزخورماتوو کۆبوونەوە بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکە بۆ گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکانی قەزاکە".

‎لەبارەی ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە لە قەزاکەدا بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە، ناوبراو ووتی"ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن و حکومەتی عێراق بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی پێداون".

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەی هێزە ئەمنییەکانی دوزخورماتوو ناوبراو ووتی"لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک کردووە بۆ دەشتاییەکانی قەزای دوزخورماتوو لەو چەکدارانەی داعش کە دەوترێت تا ئێستا لە زنجیرە شاخەکاندا خۆیان حەشار داوە".

لەبارەی بەشداریکردنی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنەدا، قایمقامی دوزخورماتوو بە وەکالەت ووتی"پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بە هاوبەشی ئەنجامی دەدەن".

دەربارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان ووتی"داوا لە ئاوارە کوردەکان دەکەم بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و ئەگەر بگەرێنەوە ئەوا پاسەوانییان دەکەن".

زۆرترین خوێنراو‌