ئایا منداڵ لەسەر نوکی پێ بڕوات زیانی هەیە؟

PM:01:12:14/01/2018
کورد میدیا:
هەندێک لە منداڵان کاتێک پێدەگرن لەسەر نوکی پێ دەڕۆن ئەمەش تا تەمەنی سێ ساڵی ئاساییە.

بەپێی ئەو توێژنەوانەی ئەنجام دراون لەسەر ئەو منداڵانی کە لسەر نوکی پێ دەڕۆن، ھەندێک جار ھۆکارەکەی ڕەنگە شەلەلی مێشک و گرفتی پوکانەوەی ماسولکەکان بێت.

هەروەها ئەگەر ھەیە کە مناڵەکە وەک خوویەک ئەمە بکات و دواتر وازبێنێت.
ئەگەر منداڵەکە تەنها یەک پێی ئاسایی بێت پێییەکەی تری لەسەر نووکە پێ یە ئەوە نیشانەیەکە بۆ دەرچوونی جومگەی حەوز، بۆ دڵنیابوونەوە لە نەبوونی کێشە لەکاتێکی وادا پێویستە پزیشک ھەڵسەنگاندن بکات بۆ ئەم حاڵەتە بکات.