سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەكۆبوونەوەدان

PM:12:55:14/01/2018
کورد میدیا:
سەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک لە پەیوەندیدارە بە هەرێمەوە لەکۆبونەوەدان.

پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆكی فراكسیۆنەكان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق،  لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2018 و هەمواركردنی یاسایی هەڵبژادنەكانی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کورد میدیا  لە کۆبونەوەکەدا سوننەکان داوای دواخستنی هەڵبژاردن لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە كەشێكی گونجاو برەخسێنرێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان، هەروەها فراکسیۆنە کوردییەکانیش رازینین کە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 بەمشێوەیەی ئێستا تێپەڕێنرێت