باڵەخانەیەک لە هەولێر گڕیگرت

PM:12:40:14/01/2018
کورد میدیا:
لەگەڕەکێکی شاری هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە، بەوهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەکە کەوتوە.

پەیامنێری کورد میدیا لە هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگر لە باڵەخانەیەك کەوتەوە كە لە قۆناغی دروستكردندا بووە".

وتیشی،  باڵەخانەکە لە گەڕەكی 55ی ماردینی لە شاری هەولێرەو باڵەخانەکەش لە قۆناغی دروستكردندا بووە، دواتر لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوەوە كۆنتڕۆڵكراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هۆكاری کەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە،بەڵام زۆربەی کەلوپەلەکانی ناو باڵەخانەکە سوتاون و زیانێكی ماددی زۆر بەر باڵەخانەکە کەوتووە، بەڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.


زۆرترین خوێنراو‌