کورد میدیا زانیاری لەبارەی نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بڵاودەکاتەوە

AM:10:31:14/01/2018
کورد میدیا:
بەمەبەستی نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، هاوڵاتیان لە مەرج و رێنماییەکان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک چەند زانیارییەکی لەبارەی نوێکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەداوە، بۆ نوێکردنەوەی ساڵانای ئۆتۆمبێک پێویستەرەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت:

1- فۆتۆكۆپی ڕەنگاوڕەنگی پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی و كارتی زانیاری و سێ‌ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووبەڕوو ) لە گەڵ ڕەسەنەكانیان .

2- پشكنینی ئوتومبیلی پێبێت كەلە لایەن تاقیگەی كۆمپیوتەری و لیژنەی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە كرابێت .

3-ئامادە بوونی خاوەن ئوتومبیل .

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئوتومبیلەكە بار هەڵگر بوو توانای لە یەک تەن زیاتر بوو، ئەوا دەبێت ئەستۆپاكی باجی دەرامەت لەگەڵ خۆیبهێنێت.

زۆرترین خوێنراو‌