ئۆتۆمبێلێک لەسلێمانی دەدزرێ و لە کەلار دەدۆزرێتەوە

AM:09:47:14/01/2018
کورد میدیا:
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی کرۆلا دەدزرێت، شەوی رابردوو ئەو ئۆتۆمبێلە لە دەرەوەی قەزای کەلار دەدۆزرێتەوە

ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قەدووری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان  بە (کورد میدیا)ی راگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کرۆلا لەشاری سلێمانی دزراوەو لەمەعرەزی کەلار هەمان ئۆتۆمبێل بینراوە، دوای گەڕان و بەدوادا چوون شەوی رابردوو ئەوئۆتۆمبێلە لە دەرەوەی قەزای کەلار دۆزرایەوە کە لەسەر شەقامی پژدێنەی شار بەجێیان هێشتبوو".

ئاماژەی بەوەشدا، مەفرەزەکانی 104ی چوونە شوێنی ناوبراوو دوای پشکنین ئۆتۆمبێلەکەیان هێنایەوە بنکە و لەئێستادا رێکارە یاساییەکان گیراوەتەبەر تا ئۆتۆمبێلی ناوبراو رادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە.

Image may contain: car and outdoor

Image may contain: car and outdoor

زۆرترین خوێنراو‌