ئەمڕۆ نەوتی سپی لە گەرمیان دابەش دەکرێت

AM:09:24:14/01/2018
کورد میدیا:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان رایگەیاند له‌ ئەمڕۆوە ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌كرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شداراوه‌، سەرەتا پرۆسەکە لە سنووری شاره‌دێی مەیدانەوە دەست پێدەکات و دواتر له‌ شار و شارۆچكه‌كای تری سنووره‌كه‌ بەردەوام دەبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ ھەر خێزانێک بڕی بەرمیلێک کە 216 لیتر نه‌وت پێکدێت ده‌درێت و له‌ به‌رامبه‌ردا، بڕی 54 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

زۆرترین خوێنراو‌