ژمارە (27)ی رۆژنامەی (ژیان) بەکۆمەڵێک هەواڵ و زانیاری نوێ بڵاوكرایەوە

AM:09:11:14/01/2018
کورد میدیا:
ئەمڕۆ (یەكشەممە) ژمارە (27)ی رۆژنامەی (ژیان) بەچەندین هەواڵ‌و بەدواداچوون‌و وتار‌و بابەتی نوێوە چاپ‌و بڵاوكرایەوە‌و ئێستا لەبازاڕەكانی هەرێمە.

رۆژنامەی (ژیان)، هەفتەنامەیەكی گشتیی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و هونەریە، هەموو رۆژانی یەكشەممانێك دەزگای (كورد میدیا) لەسلێمانی چاپ و بڵاوی دەكاتەوە، مانشێتی سەرەكی ئەم ژمارەیەی (ژیان) لەبارەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی و دەرچونی بەرهەم ساڵحە وەک باڵێکی یەکێتی لە نێو حزەبەکەی، کە بەوتەی ئاندامانی ئەو حزبە بە رۆیشتنی کێشەی باڵەکانی یەکێتی نەما یاخود کەمتر بوەتەوە.

 هەر لەم ژمارەیەی رۆژنامەی (ژیان) چەند هەواڵ‌و بەدواداچوون‌و بابەتێكی تر بڵاوكراونەتەوە، كە ئەمانەی خوارەوە ناونیشانی هەندێكیانە:

یەكێتی سكرتێر لادەبات‌و دەستەییەكی باڵا پێكدەهێنێـت

یەكگرتووی ئیسلامی لە حكومەت "ناكشێتەوە"

"رۆژانە 319 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت"

ئەنجومەنی وەزیران لە "لۆبی" پەرلەمانتاران دەترسێت

دەوامی پێشمەرگە زیاد دەكرێت

پێش 16ی ئۆكتۆبەر لە كەركوك پارتی لە یەكێتی زیاتر پۆستی بەدەستەوە بووە

(ژیان) سیناریۆكانی دانانی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات

عەبادی ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەك نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی ببینێت

ئەسەدو ئەردۆغان رێككەوتون لەسەر دژایەتی رۆژئاوای كوردستان

نەرمین كاوانی: نیگەرانم كە ژنم‌و لە وڵاتێكی دواكەوتوودا دەژیم

هەڵوێست محەمەد: ئەگەر ڕقم لە فارس‌و عەرەب نەمێنێت‌و گۆرانی بەزمانەكانیان

حكومەت كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان دەداتە دەست "دوو كۆمپانیای نزیك لەپارتی‌و یەكێتی"

(ژیان) چیرۆكی تاكە ژنە وتاربێژەكەی دانیمارك بڵاودەكاتەوە

پڕۆژەی تەكسی تەلەفۆن جێبەجێدەكرێت





زۆرترین خوێنراو‌