بەرپرسێکی باڵای گۆڕان باس لە گواستنەوەی کاری سیاسی دەکات بۆ حزبێکی دیکە

PM:10:27:13/01/2018
كورد میدیا:
به‌رپرسێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ستبه‌رداربوونی كه‌سێك له‌ پارتێكی سیاسی و گوێزانه‌وه‌ی‌ بۆ پارتێكی تر به‌ ئاسایی ده‌زانێت و ده‌ڵێت: دەبێت لەوکاتەی‌ دەستبەرداری‌ پارتە سیاسیەکە دەبێت، لەهەمان کاتدا دەستبەرداری‌ ئەو پۆستەش بێـت کە لەرێگەی‌ ئەو پارتەوە یان بەهۆی‌ پارتەکەوە وەریگرتوە.

د.ئیسماعیل نامیق، رێكخه‌ری‌ ژووی یاسایی له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ بۆ كه‌س بكات نوسیوێتی "دەستبەرداربونی‌ کەسێک لەپارتێکی‌ سیاسی‌ وگوێزانەوەی‌ کاری‌ سیاسی‌ خۆی‌ بۆ ناو پارتێکی‌ سیاسی‌ دیکە، کارێکی‌ هێندە نامۆو سەرسوڕهێنەر وقێزەوەن نیە، بەهیچ شێوەیەک قبوڵ نەکرێت".

ده‌شڵێت "ئەمە بەدرێژایی‌ مێژویی‌ پارتی‌ سیاسی‌ لەهەمو کومەڵگەکاندا رویداوەو قبوڵیش کراوە، بەڵام خاڵی‌ گرنگ لەم جێگۆڕکێیەدا ئەوەیە ئەگەر کەسی‌ دەستبەرداربوو کەمترین پابەندی‌ بەبنەما ئەخلاقیەکانەوە هەبێت".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ گۆڕان باسله‌وه‌شده‌كات "دەبێت لەوکاتەی‌ دەستبەرداری‌ پارتە سیاسیەکە دەبێت، لەهەمان کاتدا دەستبەرداری‌ ئەو پۆستەش بێـت کە لەرێگەی‌ ئەو پارتەوە یان بەهۆی‌ پارتەکەوە وەریگرتوە یان دەستی‌ کەوتوە".