باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی‌ كۆبووه‌وه‌

PM:09:04:13/01/2018
كورد میدیا:
باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق و كونسڵی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی رەوشی ناوچەكە پێشهاتەكانی عیراق و كوردستانیان تاووتوێ‌ كرد.

لە سەردانێكدا بۆ شاری سلێمانی، جۆن وۆڵكس باڵیۆز بەریتانیا لە بەغداو مارتن وۆر كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە كوردستان سەردانی " لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و بافڵ تاڵەبانی-یان كرد و تاووتوێی رەوشی ناوچەكە كراو بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا لەسەر پێشهاتەكان لە عیراق و كوردستاندا.

1.jpg

4.jpg