یه‌كگرتوو: ئه‌گه‌ری زۆره‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ له‌ حكومه‌ت بكشێینه‌وه‌

PM:08:52:13/01/2018
كورد میدیا:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ حزبه‌كه‌ی‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا له‌ كابینه‌ی‌ ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكشێته‌وه‌ و ده‌شڵێت ئه‌م حكومه‌ته‌ چاكسازیی پێناكرێت.

محەمەد ئەحمەد، ئەندامی‌ سەرکردایەتی‌ یەکگرتووی‌ ئیسلامی‌ لە بەرنامەیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، هیشتا یەکلانەبۆتەوە و ڕۆژی دووشەممە سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیاری کشانەوە یان مانەوە لە حکومەت دەدات، بەڵام ئەگەری زیاترە بڕیاری کشانەوە بدات.

وتیشی‌، ئامانجی یەکگرتوو لە مانەوە یان کشانەوە لە حکومەت ئەوەیە چاکسازیی و گۆڕانکاریی ڕوبدات. باسی‌ لەوەشکرد کە حکومەتی هەرێم ناتوانێت چاکسازی بکات و گەندەڵی زۆر هەیە.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاریاندا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكشێنه‌وه‌.

زۆرترین خوێنراو‌