حزبی دەعوە لە هەڵبژاردنەكانی عیراق ده‌كشێته‌وه‌

PM:08:42:13/01/2018
كورد میدیا:
به‌هۆی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان مالكی و عه‌بادی، سه‌ركردایه‌تی حزبی ده‌عوه‌ی‌ ئیسلامی بڕیاریدا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی عیراق نه‌كات و ئه‌ندامه‌كانی‌ خۆشی سه‌رپشك ده‌كات بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییە جیاجیاكان.

 میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ سەركردایەتی حزبی دەعوە، دوای ئەوەی نەیتوانی كێشەكانی نێوان مالیكی و عەبادی چارەسەر بكات، بڕیاریدا وەك حزبی دەعوە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا نەكات.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی كۆبوونەوەكەش، سەركردایەتی ئەو حزبە، سەركردەو ئەندامەكانی سەرپشككردووە لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان بەناوی خۆیان و لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییە جیاجیاكان.

ئەو بڕیارەی حزبی دەعوە دوای شكستهێنان دێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان نوری مالیكی ئەمینداری گشتی حزبەكەو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بۆئەوەی بە لیستێكی هاوبەش بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا بكەن، بەو هۆیەشەوە هەردوولا بڕیاریاندا بە دوو لیستی جیاو لەچوارچێوەی دوو هاوپەیمانێتی جیادا بەشداری لە هەڵبژاردندا بكەن.

زۆرترین خوێنراو‌