یەكگرتووی ئیسلامی بەلیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژرادنەكان دەكات

PM:08:16:13/01/2018
كورد میدیا:
سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، حزبەكەی بە بژاردەی لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.

هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە میدیای فەرمی حزبەكەی ووتوە"ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ بژاردەی لیستی هاوبەش بووین بۆ لایەنە كوردیەكان، بەڵام كەئەم بژاردەیە ئەنجامی نەبوو، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بژاردەی لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات".

هادی عەلی وتوشیەتی"بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەناوچەكانی كەركوك و ماددەی 140 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێمە لەگەڵ بژاردەی لیستی هاوبەش بووین بۆ هەموو لایەنە كوردیەكان پێكەوە، بەڵام كەئەم بژاردەیە ئەنجامی نەبوو بۆیە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بژاردەی لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات".

ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی لەكاتێكا دێت، بڕیارە رۆژی 2018/5/12 هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و حیزب و لایەنە سیاسیەكانی عێراقیش خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادەدەكەن.